کۆمسیۆن: بزوتنەوەی گۆڕان رۆژی (24ـی5ـی2025) کۆنفڕانس دەبەستێت

08/05/2025


لەسەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا (24ـی5ـی2025) کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت و زۆرینەی ئامادەبوی کۆنفڕانس دەکرێتە پێوەری بەڕێوەچونی کۆنفڕانسەکە.
رۆڤان سەروەت، رێپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت؛ ئاماژە بە بڕیاری ژمارە (5)ی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنوسی نائاسایی ژمارە (16) لە رێککەوتی (5ـی5ـی2025) بە کۆی دەنگ بڕیاردراوە بەوەی کە کۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە (24ـی5ـی 2025) ببەسترێت.
وتیشی: ئەو کەسانەی ناویان لە ئەندامانی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە، مافی بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانسەکەدا هەیە.
رۆڤان سەروەت، روونی دەكاتەوە بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر و لە (26ـی4ـی2025) لە هۆڵی ئاشتی لە شاری سلێمانی لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان کۆنفڕانسی بەست، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی کۆنفڕانسەکە هەڵگیرا و دواتر ئەم وادە نوێیەی بۆ دیاری کرا و رێژەی یاساییش بەپێی ژمارەی ئامادەبوان دەکرێت بە پێوەر.


هەواڵی زیاتر