مەكۆی سەرەكی؛ سیمیناری (پڕۆژەی چاكسازی نەوشیروان) مستەفا بەڕێوەچوو

19/05/2025


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (19ی5ی2025) لە هەشتەم ساڵیادی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، سیمیناری (پڕۆژەی چاکسازی نەوشیروان مستەفا لە هەرێمی کوردستان: شیکردنەوەی دەستکەوت و شکستەکان) بۆ نوسەر و لێکۆڵەر (د. مەجید ساڵح) بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەكەدا د. مەجید ساڵح تیشكی خستە سەر قۆناغە جیاوازەكانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و روناكبیری رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و ئاماژەی بەوەكرد كە نەوشیروان مستەفا لە هەموو بوارەكانی زمانەوانی و مێژوو سیاسەت قسە و بۆچوونی گرنگ و پێویستی بۆ كۆمەڵگە هەبووە، ستراتیژ و پلانی بۆ داهاتوو هەبوو، بەڵگەنامە مێژووییەكان دەرخەری ئەوەن نەوشیروان مستەفا لە سەختترین كاتەكانی شكستی شۆڕشی كورددا بیری لە هەستانەوەی شۆڕش و نەخشەكێشانی راپەڕین داناوە و ئومێدی سەركەوتنی هەبووە تا بە ئەنجامیشی گەیاند، لە دوای راپەڕینیشەوە پڕۆژەكانی گۆڕان بۆ دەوڵەتداری و خزمەتی خەڵك و كوردستان و ئیسڵاح لە كۆمەڵگەی كوردی.

جەختی كردەوە كە پڕۆژەكانی نەوشیروان مستەفا كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو لە هەموو كات زیاتر ئێستا كۆمەڵگەی ئێمە پێویستی بە دنیابینی و پڕۆژەكانی نەوشیروان مستەفا هەیە و بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەوەندە خەڵكی بە ئەزموونی هەیە كە دووبارە ئەو پڕۆژانە سەر لەنوێ كاریان لەسەر بكرێتەوە.


هەواڵی زیاتر