وتەبێژی كۆنفرانس: بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر بەدامەزراوەیی دەكەین
24/05/2025
شاخەوان
رەئوف بەگ، وتەبێژی کۆنفڕانسی تەواوکاری بزوتنەوەی گۆڕان، لەبەردەم هۆڵی كۆنفڕانس لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆنفڕانسی بزوتنەوەی
گۆڕان بۆ یەکخستنەوە و سەرپێخستنەوە و زیاتر بەدامەزراوەییكردنی بزوتنەوەی گۆڕانە، لەو روانگەیەشەوە دەستورى ناوخۆ گۆڕانکارییەکى کەمى تێدا کراوە و دەمانەوێت
ڕێکخەرى گشتى لەناو کۆنفڕانس هەڵبژێردرێت و ئەوەش لە بنەماکانى دیموکراسییە.
وتیشی: دەمانەوێت
کۆنفڕانسەکە لە خزمەت گۆڕانخوازان و دەنگدەراندا بێت بۆیە بەلامانەوە گرنگە کۆنفڕانسەکە سەرکەوتو بێت و بزوتنەوەی گۆڕان بباتە
قۆناغێكی باشتر و گرنگتر و بەرەو دامەزراوەییتری ببات.