ژوری حكومەت رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك هەڵسوڕاو لە حكومەتدا
29/05/2025
ژوری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان چەپكە گوڵ و سوپاس و
پێزانین ئاڕاستەی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوی گۆڕان دەكات كە ساڵانێك لە ئەرك و
بەرپرسیارێتی حكومەتدا رۆڵی كاریگەریان هەبووە و خزمەتیان كردووە.
ئەمڕۆ (29ی5ی 2025)، ژووری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە
مەكۆی سەرەكی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و
هەڵسوڕاوان لە رێوڕەسمێكدا چەپكە گوڵ و خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەریەك لە (شاهێن
حمە رضا حمە کریم جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، ابوبکر بایز الی بایز قائیمقامی پشدەر،
د.سیروان محمد جمال بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، سۆز عبدالقادر عبدالرحمن احمد
بابان ڕاوێژکار لە وەزارەتی پلاندانان، ڤیان محمد حسین بەرێوەبەری باجی خانوبەرەی سلێمانی،
فەتاح حسین حمە ساڵح یاسایی لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی).
كاوە عەبدوڵا، رێكخەری ژوری حكومەت رایگەیاند: ئەمڕۆ خەڵاتی
رێزلێنانمان بەخشییە هەریەك لەو بەڕێزانە كە هەریەكەیان لە بەرپرسیارێتی و
سێكتەرێكدا بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئەمانەت و لێبڕاوانە خزمەتی خەڵك و
كەرتەكانی خۆیان كردووە تا ئەو كاتەی خانەنشین بوون و پۆست و بەرپرسیارێتیەكەیان
رادەست كردوە.