بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێك ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات

01/06/2025

بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، ئەم یادە هاندەری قوڵکردنەی گیانی برایەتی و بەهێزکردنی ڕایەڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بێت.

لە یادی (50) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان پەیامیکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبەکە کرد و رایگەیاند، "هیوادارین، ئەم یادە هاندەری قوڵکردنەی گیانی برایەتی و بەهێزکردنی ڕایەڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بێت، هاوکات لەناوخۆی هەرێمدا، سەرەتای کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومڕانی، لەوانە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بێت".

دەقی پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:
 بەڕێزان: کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی

سڵاو و ڕێز ...
بەبۆنەی یادی (٥٠)هەمین ساڵیادی‌ دامەزراندنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانه‌وه‌، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیەکەتان دەکەین.

هیوادارین، ئەم یادە هاندەری قوڵکردنەی گیانی برایەتی و بەهێزکردنی ڕایەڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بێت، هاوکات لەناوخۆی هەرێمدا، سەرەتای کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومڕانی، لەوانە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بێت، بەمەش دامەزراوەکان بەشداربن لە وەڵامدانەوەی ئەو سەختیانەی ڕوبەڕووی هەرێمەکەمان بونەوە، لەسەرو هەمویانەوە دابینکردنی شایستە داراییەکان و مافە ئابوری و داراییەکان لەچوارچێوەی عێراقدا.
بەپێویستیشی دەزانین، جگە لە ئومێدی سەرکەوتن بۆ هێنانەدی ئامانجە ڕێکخراوەیی و گشتیەکان، پەیوەندی نێوان هەردولامان لەسەر بنەمای پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان بەرەو پێش بچێت و ئێوەش شاد و سەرکەوتوبن.
بزوتنەوەی گۆڕان
١ی ٦ی ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر