هەولێر؛ كۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزاكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو

13/07/2025

بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دوا كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی كە تێیدا سەرپەرشتیار بۆ ئەو مەكۆ و قەزایانە دانران كە پێشتر سەرپەرشتیاریان نەبووە، ئەنجومەنی قەزاكانی سەر بە پارێزگای هەولێر لە مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و تێیدا سەرجەم ئەو باژێروان و سەرپەرشتیارانە ئامادەبوون كە سەرپەرشتی ئەنجومەنی مەكۆكانی قەزاكانی هەولێر و ناوەندی قەزا دەكەن.

كاردۆ محەمەد، سەرپەرشتیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر پیرۆزبایی لەو هەڵسوڕاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان كرد كە بەرپرسیارێتی نوێیان وەرگرتوە داوای لێكردن بە گڕوتینەوە كار بۆ باشتركردنی ئەرك و كاری مەكۆكان و یەكە رێكخراوەییەكانی سنوورەكانیان بكەن و پەیوەندییان لەگەڵ هاوڵاتیان باشتر بكەن و ئەو بۆ شاییەی دروست بووە پڕی بكەنەوە.

لە كۆبونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوی دیاری سنوورەكە و ئەنجومەنی قەزا بەشداربوون، لەگەڵ دوپاتكردنەوەی پابەندبوون بە سیاسیەتی بزوتنەوەی گۆڕان، جەختكرایەوە هەمووان بە گڕوتینەوە كاربكەن بۆ راپەڕاندنی ئەركەكان لە قۆناغی نوێ و سەرنج و گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و ئەركە نوێیەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.


هەواڵی زیاتر