نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە یەكڕیزی و پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی دەكاتەوە

02/08/2025


ئەمرۆ شەممە (2025/8/2) کۆبوونەوەی راوێژكاریی گشتی ئەندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لە سلێمانی بە بەشداری بەهرە محەمەد نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەكە و دۆزی كورد و پڕۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان كرا.

نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لە پێویستی یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان كردەوە لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا، هاوكات جەختی لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان كردەوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد.


هەواڵی زیاتر