هەولێر؛ بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەكان دەكەن

19/08/2025

شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی كاردۆ محەمەد و هەریەك لە سوعاد عەبدولرەزاق، هەرێم تەها و كاروان محەمد سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد لەشاری هەولێر و لەلایەن بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزب و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا.

هەردوولا  سەبارەت بەرەوشی گشتی سیاسی و تەنگژەو قەیرانی بەڕێوەبردن و خراپی ژیان وبژێوی خەلک لەنەبوونی مووچە گفت وگۆ ی لەبارەوە کرا. هەروەها لە سەر پرسە هاوبەشەکان  بەشێواز و  میکانیزمێکی نوێ جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولاکرایەوە بۆ  هەر هەنگاوێک بەرژەوەندی  خەڵکی کوردستان بێت.

كاردۆ محەمەد رایگەیاند: سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئەو قەیران و ئاڵنگاریانەبوو كە روبەڕوی خەڵك بوەتەوە بەتایبەت پرسی مووچە و خراپی گوزرانیان و گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەك بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان.


هەواڵی زیاتر