بزوتنەوەی گۆڕان (دیداری گۆڕانخوازان) بەئامادەبونی زیاتر لە (1400) هەڵسوڕاو و گۆڕانخواز سازدەكات

20/09/2025

ئەمڕۆ 20 ی ئەیلول، لەشاری سلێمانی دیداری گۆڕانخوازان بە ئامادەبونی زیاتر 1400 گۆڕانخواز بۆهەنگاونانی قۆناغێکی نوێ ودەستپێکێکی نوێ بەڕیوەدەچێت وئاڵای کوردستان کراوەتە دروشمی سەرەکی دیدارەکە هەر گۆڕانخوازێک بۆ دەستپیکردن وخۆنوێکردنوەی بزوتنەوەکە بە ئاڵای کوردستان بەشدار دەبێت .

لەنێو دیدارەکە وتاری دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی، جڤاتی گشتی، پێشمەرگە دێرینەکان،و ئافرەتان و گەنجانی گۆڕان پێشکەشدەکرێت .

رۆڤان سەروەت هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆران دەربارەی دیداری گۆڕانخوازان رایگەیاند: دیداری بەرفراوانی گۆڕانخوازان بۆ نوێکردنەوە و خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکاربیە بۆ قۆناغەکانی داهاتو و ئەم دیدارە گوێ لە هەمو ڕاوبۆچونەکان و سەرنجێک دەگیرێت لە چوارچێوەی نوسین پاشان لە سندوقێکەوە بۆ ئەوەی گۆڕان لە ئایندەدا خۆی چۆن ئامادە بکات بۆ بەستنی کۆنفرانس  .

هەڵسوڕاوان جەخت لەوەدەکەنەوە ،هەموکات گۆڕان لەگەڵ نەهامەتی وبەرەی خەڵکدا بوە وهاوڵاتیان پێویستیان بە گۆرانە  بێتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی بۆ داكۆكی لە خەڵك و شەقام.


هەواڵی زیاتر