گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر زو پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌

09/05/2019

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و یه‌كخستنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كاته‌وه‌ و داواش ده‌كات مافه‌كانی‌ كوردی‌ رۆژئاوا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌)، دۆمێنیك ماس كونسوڵی‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری‌ گشتی و ژوری پەیوەندیی دیپلۆماسیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێشوازیی‌ لێكرا.

له‌و دیداره‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌وڵه‌كانی‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان و كاركردن بۆ هێنانه‌كایه‌ی‌
چاكسازیی‌ سیاسی‌ له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا له‌ هه‌رێم.

هاوكات بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی‌ ده‌ستبه‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ كوردی‌ رۆژئاوا و رونیشكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كراوه‌.