نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە فینلاند: شکۆی ئاڵای کوردستان بە چەسپاندنی دادپەروەری، شەفافیەت، چاکسازیی بنەڕەتی و یەکڕیزیی دەپارێزرێت

23/12/2025


نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا ڕایدەگەیەنێت: پاراستنی شکۆی ئاڵای کوردستان لە ڕێگەی چەسپاندنی دادپەروەری، شەفافیەت، چاکسازیی بنەڕەتی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان بەدەستهوێنانی مافە نەتەوەیی و نیششتمانییەكان دەبێت.

لە شاری ساڵۆی وڵاتی فینلاند، مەراسیمێکی سیاسی و جەماوەریی بەرفراوان بۆ بەرزڕاگرتنی "ڕۆژی ئاڵای کوردستان" بە بەشداریی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە بەڕێوەچوو كە تێیدا شاندێکی فەرمیی ئەنجومەنی فینلاندی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداربوون كە پێکهاتبوون لە (سیروان سابیر، حەیدەر زەهاوی، هەردی جەلال، خەسرەو جەلال، مەتین ئەحمەد و بەختیار قادر بەگ).

لە مەراسیمەکەدا، سیروان سابیر، بەرپرسی ئەنجومەنی فینلاندی بزووتنەوەی گۆڕان، وتاری بزوتنەوەكەی پێشکەشکرد و تێیدا هاتبو: "پاراستنی شکۆی ئاڵای کوردستان تەنها لە بەرزکردنەوەی سیمبولیکدا نییە، بەڵکو پێویستە لە ڕێگەی چەسپاندنی دادپەروەری، شەفافیەت، چاکسازیی بنەڕەتی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان، ڕێز لەو خوێنە بگیرێت کە لە پێناو ئەم ئاڵایەدا ڕژاوە."

بۆنەكە بە پۆشینی جلی کوردی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان سیمایەکی سیاسی و نیشتمانیی وەرگرت و ئامادەبووان جەختیان لەوە کردەوە کە ئاڵا چەتری کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانە لە هەندەران و لەو سۆنگەیەشەوە خەڵات و دیاری ئاڵوگۆڕكرا.


هەواڵی زیاتر