شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لە سێمێلكا پێشوازییان لە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن کەركوكی كرد

30/01/2026

شاندێکی گۆڕان بە سەرپەرشتی حسێن حەسەن باژێروانی زاخۆ لە دەروازەی سێمێلکا پێشوازییان لە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن کەركوكی کرد.
ئەمڕۆ، شاندێکی ئەنجومەنی قەزای زاخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی حسێن حەسەن باژێروانی زاخۆ، لە دەروازەی نێودەوڵەتی سێمێلکا ئامادەبوون بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی تێکۆشەر و شەهیدی نیشتمان (ئەحمەد هێمن کەركوكی).
شاندەکەی بزوتنەوەی گۆڕان هاوخەمی قووڵی خۆیان گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهید و ڕێز و وەفای خۆیان بۆ خەبات و قوربانییەکانی دوپاتکردەوە؛ وەک ئەمەکێک بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی لە پێناو ئازادی و پاراستنی خاکی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە.


هەواڵی زیاتر