بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى یەکگرتووى ئیسلامى دەکات
07/02/2026
بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەى یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان دەکات و دەڵێت: هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ئومێدەوارین
ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ کاری پێکەوەیی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان،
هەروەک لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیدا پێکەوە توانیمان خزمەتێکی بەرچاو بە هاونیشتمانیان
و پرۆسەی دیموکراسیی هەرێمی کوردستان بکەین.
بزوتنەوەی
گۆڕان دەڵێت: بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە لەسەر شانی لایەنە سیاسییەکانە، کە لە ڕێگەی
گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە و کاری هاوبەشەوە، پەلە بکەین لە چارەسەرکردنی کێشەکان و کاراکردنەوەی
دامەزراوەکان و یەکخستنی گوتاری کوردستانی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و دابینکردنی ژیانێکی
شایستە بۆ خەڵکی کوردستان.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان
لە یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەناوی
بزوتنەوەی گۆڕانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی
و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، بەبۆنەی یادی (٣٢)هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی
ئیسلامی كوردستان.
لەکاتێکدا،
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە
بۆ کاری پێکەوەیی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان، هەروەک لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیدا
پێکەوە توانیمان خزمەتێکی بەرچاو بە هاونیشتمانیان و پرۆسەی دیموکراسیی هەرێمی کوردستان
بکەین.
بەرپرسیارێتی
ئەم قۆناغە لەسەر شانی لایەنە سیاسییەکانە، کە لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە و کاری
هاوبەشەوە، پەلە بکەین لە چارەسەرکردنی کێشەکان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان و یەکخستنی
گوتاری کوردستانی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە
پیرۆزە و هەر سەرکەوتوو بن.
بزوتنەوەی
گۆڕان
٧ی ٢ی ٢٠٢٥