گۆران و حزبی شیوعی کوردستان كۆبونەوە

08/04/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان و یەکڕیزیی نیشتمانی، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر سەردانی حزبی شیوعی کوردستانی کرد.

سەردانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئامانجی خستنەڕووی دیدگایەکی نوێیە بۆ قۆناغی داهاتوو، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە پێشتریش لە چوارچێوەی هەمان دەستپێشخەریدا سەردانی چەندین هێز و لایەنی دیکەی سیاسییان کردووە لە هەرێمی کوردستان.

شاندی گۆڕان پێکهابوون لە دلێر عەبدولخالق، ڕۆڤان سەروەت، شاخەوان ڕەئوف بەگ و چۆمان محەمەد، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی، لەلایەن شاندێکی حزبی شیوعییەوە کە پێکهاتبوون لە ئەبو کاروان، سکرتێری حزب، بابا عەلی، بەرپرسی پەیوەندییەکان، شنۆ مەجید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هاژە سلێمان، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییە ناوەندییەکان، پێشوازییان لێکرا.

فۆتۆ - بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر