وەفدێكی پارتی نەتەوەیی سەردانی گۆڕان دەكات
19/04/2026
وەفدێكی
پارتی نەتەوەیی كوردستان كە پێكهاتبون (جەبار میرزا رۆستەمی سكرتێر، یوسف مستەفا
ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مەزن خالید ئەندامی سەركردایەتی و سەرچڵ شەوقی لە
پەیوەندیەكان) سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕانیان كرد لە سلێمانی و لەلایەن وەفدی
گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا.
وەفدی
میوان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفرانس هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و جفاتی نیشتمانیان كرد
و لە دیدارێكدا دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و پەیوەندیەكانی هەردوولا گفتوگۆكرا.