وەفدی رۆژئاوای کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
13/06/2019
بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی رۆژئاوای کوردستان جەخت لەسەر یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کورد دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدێکی پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان بە سەرۆکایەتی شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ژمارەیەک ئەندامی خانەی راپەڕاندن و هەڵسوڕاوانی گۆڕان کۆبونەوە.
دوای کۆبونەوەکە شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پەیەدە، رایگەیاند: ئەم قۆناغەی کە ئێستا کوردستانی پێدا تێپەردەبێت لە هەرچوار پارچەی کوردستان، قۆناغێکی گرنگە، هێرش و دوژمنایەتیی تورکیا لە هەمو شوێنێک بەردەوامە و کاریگەرییەکی زۆری هەیە، پێویستی بەوەیە هەڵوێستی کورد لەیەکەوە نزیک بێت.
وتیشی :"پێویستە ئێمە بە هەڵوێستێکی یەکگرتوانە لە دژی داگیرکارییەکان
بوەستینەوە".
بڕیارە وەفدەکەی رۆژئاوای کوردستان چەند رۆژێک لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی
لایەنە کوردییەکان لەم دۆخەی کە ئێستا ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت.