شاندێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید لە لەگەڵ نوری مالیکی کۆدەبێتەوە
14/06/2026
شاندێکی
باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و
دیپلۆماسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدادە.
لە
چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا
ئەحمەد مەجید و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی و جڤاتی نیشتیمانی، لەگەڵ نووری
مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە.
ئامانجی
سەرەکیی سەردانەکە چەسپاندنی سەقامگیری، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی
هەولێر و بەغدا و باشترکردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتییانە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی
ماددە دەستوورییەکان.
لەو
کۆبوونەوانەدا، بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر پاراستنی سەقامگیری و ئاشتیی سیاسی و
کۆمەڵایەتی لە عێراقدا کردووەتەوە. هاوکات، گفتوگۆی چڕ لەسەر تێپەڕاندنی ئەو
قەیران و ئاستەنگانە کراوە کە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسیی عێراق بوونەتەوە، لەگەڵ
پێداگریی تەواو لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
بزووتنەوەی
گۆڕان جەخت دەكاتەوە كە پێویستە چارەسەرەکان لە چوارچێوەی دەستووردابن و خزمەت بە
بەرژەوەندییە گشتییەکان و باشترکردنی ژیانی خەڵک بکەن.