شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە
14/06/2026
لە درێژەی دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە بەغدا، شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەکە، لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبونەوە.
لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی بژێویی ژیانی هاوڵاتییان لە تەواوی وڵاتدا.