شاندێكی گۆڕان سەردانی سكرتاریەتی مام جەلال دەكات لە بەغدا

16/06/2026

شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان كە پێكهاتبون لە ڕۆڤان سەروەت ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و پەیام ئەحمەد و چۆمان محەمەد ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لە شاری بەغدا سەردانی سكرتاریەتی مام جەلالیان كرد و لەگەڵ دانا ئەسعەد كۆبوونەوە.

لە دیدارێكی دۆستانەدا پەیوەندییەكان و دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگاریەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، هاوكات جەخت كرایەوە كە لایەنە سیاسیەكان و نوێنەرانی كورد لە بەغدا هەوڵی جددی و ڕشد بدەن بۆ دابینكردنی شایستەی خەڵكی كوردستان و گەڕانەوە بۆ بنەمای مادە دەستووریەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.


هەواڵی زیاتر