گۆڕان تاوتوێی خۆڕێکخستنەوەو هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەکات

15/06/2019

رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن و باژێروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوێکردنى میکانیزمەکانى خۆڕێکخستنەوە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە کۆبونەوەدان.

کۆبونەوەکە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەستى پێکرد و لەوبارەیەوە پەیامنێرى (سبەى) رایگەیاند؛ کۆبونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆى ئۆرگانە ناوخۆییەکان بەمەبەستى خۆرێکخستنەوە و تاوتوێکردنى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و بەستنى کۆنفرانسى نیشتیمانى لە  داهاتوداو دواى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت.

نزار محەمەد، باژێروانى هەڵەبجەى بزوتنەوەى گۆڕان بە (سبەى) وت:"کۆبونەوەى باژێروانەکان و رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن، بۆ تاوتوێکردنى هەنگاو و میکانیزمەکان و چۆنیەتى خۆ رێکخستنەوەیە".

وتیشى:"کۆبونەوەکە بۆئەوەیە کە بە هەمومان بتوانین ئامادەکارى بکەین لەگەڵ بازنە و رایەڵەکان بۆئەوەى هەوڵى خۆرێکخستنەوە بدەین بۆ بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان،
بەتایبەت لەو سۆنگەیەوە کە پەیکەرى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان پێچەوانەى هێزەکانى دیکە، ئاسۆییە نەک ستونى".


هەواڵی زیاتر