شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە

18/06/2026

لە ڕۆژی پێنجەمی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی عێراق و بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی كورد لە حكومەتی ئیتیحادی، شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، لە شاری بەغداد لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا جگە لە جەختكردنەوە لە پێویستی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسان لە دەزگاكانی بڕیاردانی سیاسی لە عێراق، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و پێشهاتەكان كرا.
هاوكات پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، دۆخی ئارامی و ئابوری عێراق و تەواوكردنی كابینەی حكومەت و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی لە ئارادان تاوتوێكران.


هەواڵی زیاتر