شاندی باڵای گۆڕان لەگەڵ عەمار حەكیم كۆدەبێتەوە
18/06/2026
لە ڕۆژی پێنجەمی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی عێراق و بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی كورد لە حكومەتی ئیتیحادی، شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، لەبەغداد لەگەڵ سەید عمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتیمانی کۆبونەوە.
لە دیدارێكدا جگە لە جەختكردنەوە لە پێویستی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسان لە دەزگاكانی بڕیاردانی سیاسی لە عێراق، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و پێشهاتەكان كرا.
هاوكات ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەكان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەچوار چێوەی دەستوری هەمیشەی عیراقدا گفتووگۆی جدی لەسەركرا.