شاندی باڵای گۆڕان لەگەڵ شێخ هومام حەمودی كۆدەبێتەوە
21/06/2026
لە ڕۆژی پێنجەمی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی عێراق و بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی كورد لە حكومەتی ئیتیحادی، شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، لەبەغداد لەگەڵ شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی کۆبونەوە.
لە دیدارێكدا جگە لە جەختكردنەوە لە پێویستی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسان لە دەزگاكانی بڕیاردانی سیاسی لە عێراق، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و پێشهاتەكان كرا.
هاوكات ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەكان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەچوار چێوەی دەستوری هەمیشەی عیراقدا گفتووگۆی لەسەركرا.