گۆڕان و یەکێتی جەخت لە یەکڕیزیی لایەنەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەکان دەکەنەوە
25/06/2026
کۆبوونەوەی شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی دانا ئەحمەد مەجید و بافڵ تاڵەبانی لە مەکۆی سەرەکی لە شاری سلێمانی کۆتایی هات.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی تێیدا ئامادە بوون، تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی کرا.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان و پاراستنی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانەی لە ناوچەکەدا هەن، بە جۆرێک کە سەرئەنجامەکەی خزمەت بە خەڵکی کوردستان بکات.
فۆتۆ - بڕیار نامیق