بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی كۆدەبنەوە

27/06/2026

گۆڕان و یەكگرتوو دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگاریەكان و پێویستی دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لە چەقبەستویی سیاسی تاوتوێ دەكەن.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (٢٧ی٦ی٢٠٢٦) شاندێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتمانی، سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامییان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتەوە پێشوازیان لێكرا.

سەردانەکە، جگە لە دوبارە گەیاندنی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ كۆچی دوایی برای ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامانجی گفتوگۆ بو لەبارەی دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگاریەكان و پێویستی دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لە چەقبەستویی سیاسی لەپێناو نزیككردنەوەی لایەنە سیاسیەكان و كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

كوبەنەوەكە جەختی كردەوە لە پێویستی یەكڕیزی و یەكگوتاری لایەنە سیاسیەكان بەشێوەیەك كە هەرێمی کوردستان بە ستراتیژێکی یەکگرتووەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچەکەدا بکات.

لەبارەی دۆخی ناوخۆییەوە، هەردوولا درێژەکێشانی قەیرانەکان و چەقبەستوویی سیاسییان لە هەرێمی کوردستان بە مەترسییەکی ڕژد بۆ سەر دۆخەکە وەسف کرد. هاوکات، دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ لێکتێگەیشتن و دەستپێکردنی گفتوگۆی سیاسیی نێوان لایەنەکانیان بە ئەرکی لەپێشینەی ئەم قۆناغە زانی


هەواڵی زیاتر