وێنە؛ کۆبونەوەى وەفدى گۆڕان و پارتى
18/06/2019
رۆژی سێشهممه وەفدی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و شاندی یاوەری گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەگەڵ شاندی گۆڕان.
بڕیارە لە کۆبونەوەی هاوبەشی نێوانیاندا هەردولا تاووتوێی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کارنامەی حکومەت بکەن و شاندی گۆڕان جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازی و بەگەڕخستنی هەوڵەکان دەکات بۆ باشکردنی ژیانی هاوڵاتیان و باشکردنی موچە و زیادکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.
شاندی گۆڕان لە جەلال جەوهەر، د. رەئوف عوسمان، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، مستەفا سەید قادر، عەلی حەمە ساڵح و ئاراس وەلی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی پێکهاتون و شاندی میوانیش لە مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم، هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی و ئومێد خۆشناو پێکهاتون.