شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیالست سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕان دەكات
08/07/2026
بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
گفتوگۆی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان دەكەن و جەخت لە پێویستی وەلانانی
بەرژەوەندییە حزبیەكان و دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی دەكەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (٨ی٧ی٢٠٢٦)، شاندێكی مەكتەبی
سیاسی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد
لە شاری سلێمانی و لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتمانیەوە پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا؛ پەیوەندیەكانی هەردولا، دۆخی سیاسی و
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پێشهات و ئاڵنگارییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، هاوكات
شاندی میوان پڕۆژەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ پرسە نەتەوەیی و
نیشتمانیەكانیان خستەڕو، گفتوگۆی ناوەڕۆك و ئامانجەكانی كرا.
لای خۆیەوە شاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ خستنەڕوی دید و
بۆچونەكانی پەیوەست بە دۆخی سیاسی و پێویستی دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لە
چەقبەستنی سیاسی و كاراكردنەوەی دامەزراوە شەرعیەكان، پشتیوانی خۆی بۆ هەر پڕۆژە و
پێشنیازێك دوپاتكردەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندیە باڵاكانی خەڵك و هەرێمی كوردستان بكات
و ئامانج و كارەكانی بۆ پشتیوانی بەهێزكردنی دامەزراوە شەرعییەكان و بەدەستهێنانی
مافی خەڵك و شایستە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان بێت.