بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبونەوەدان

18/06/2019

وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولاو دۆخی ناوچەکە دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنەوە پێشوازی کران.

لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا دەکرێت و دۆخی ناوچەكە و عێراقیش تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەی نێوانیان دەبێت.


هەواڵی زیاتر