به‌ریتانیا پشتیوانی له پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كات له هه‌رێم
18/06/2019
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه)، سارا مارش سكرتێری یه‌كه‌می سیاسی له كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی
خانه‌ی راپه‌ڕاندن و وشیار عومه‌ر عه‌لی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی گۆڕان كۆبوه‌وه.
له‌دیداریكدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌نجامدانی چاكسازیی ریشه‌یی سیاسی و ئابوری و په‌یوه‌ندیی نێوان پارته
سیاسییه‌كان.
سارا مارش سكرتێری یه‌كه‌می سیاسی له كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له هه‌رێم و په‌له‌كردنی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیدان به به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و ده‌ستینشانكردنی كاری له‌پێشینه بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ئاماژه به‌وه‌شكرا كه گۆڕان له كاتی خۆیدا تیمی حكومه‌ت ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بكرێن و له كابینه‌ی نوێ‌دا ده‌ستبه‌كاربن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی.