شاندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی (N2N)ی ئەمریکی سەردانی مەكۆی هەڵەبجەی گۆڕان دەكات
31/08/2026
ئەمڕۆ دوشەممە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی نەیبەرز تو نەیشنس (Neighbors to Nations - N2N)ی ئەمریکی، کە پێکهاتبوون لە جولیۆس کۆگ، سەرۆکی ڕێکخراو و کامەران حەمید ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کارگێڕیی ڕێکخراوەکە سەردانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەلایەن ڕێبەند ئەحمەد، سەرپەرشتیاری مەکۆ و شاندێکی یاوەری پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا، بەدەر لە پرسە باوەکانی کاری سیاسی، تیشک خرایە سەر خەمی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە و گفتوگۆیەکی ورد دەربارەی دۆخی هەنووکەیی هاوڵاتیان و گوزەرانی خەڵک کرا هاوكات هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ داهاتوو کردەوە، بە ئامانجی دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.