مەکۆی هەڵەبجە: پشتیوانی خزمەتكردنی خەڵک و داخوازیەكانیانین

21/10/2026

مەکۆی هەڵەبجە راێدەگەیەنێت پشتیوانی خزمەتكردنی خەڵک و داخوازیەكانیانین و ئامادەی تەواوی هەماهەنگییە لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لەلایەن ئیدارەی شارەكەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی مەکۆی هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی ڕێبەند ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەکۆ و ماردین ئەبوبەکر ئەندامی جڤاتی ڕاوێژکاری و ئەندامانی ئەنجومەنی مەکۆ، سەردانی دیوانی پارێزگایان كرد و لەلایەن نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەوە پێشوازیان لێکرا .
لە دیدارێكدا، جەخت لە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان كرایەوە كە ئامانجی خزمەتی خەڵك و باشتركردنی خزمەتگوازریەكان و بژێویانە و ستافی مەكۆ ڕایانگەیاند: بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجە، هەمیشە دەستی ئاشتی، برایەتی و پێکەوەکارکردن بۆ هەموو لایەک ڕادەکێشین و بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی واقیعی شەڕی ئیرادەی خەڵک دەکات و ئامادەی تەواوی هەماهەنگییە لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان.


هەواڵی زیاتر