وەفدی گۆڕان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆدەبێتەوە

10/11/2026

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان كە پێکهاتبوو لە (دلێر عەبدولخالق و ڕۆڤان سەروەت، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، کەیهان عومەر لە بۆردی ژووری دیپلۆماسی) لە هەولێر لەگەڵ ئێمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوو لا ڕوانگە و تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بەو بابەتانە خستەڕوو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.


هەواڵی زیاتر