كونسوڵخانەی بەریتانیا لهگهڵ گۆڕان پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت تاوتوێ دهكهن
25/06/2019
كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتیان تاوتوێ كرد.
لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، پێشوازی كرد لە كونسوڵی گشتی بەریتانیا و لەكۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان بەتایبەت پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
لە كۆبونەوەكەدا هەردولا تەئكیدیان كردەوە لەسەر ئەوەی، حكومەتی نوێ حكومەتێك بێت كه تێیدا هێزی پێشمەرگە بكرێتە هێزێكی یەكگرتوی نیشتمانی و هەروەها ئەو حكومەتە كار بكات بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و شەفافیەت پەیڕەو بكات، لەگەڵ ئەوەی ببێتە حكومەتێكی خزمەتگوزار بۆ خەڵكی كوردستان.