پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان

28/07/2019

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا دەرکەوت کە بەریەككەوتنی توندی سیاسی، نەک تەنها لە قازانجی خەڵک و هیچ لایەکماندا نەبوە،
بەڵکو زیانیشی گەیاندوە بە پڕۆسەی چاکسازی و بوژانەوەی ئابوریی هەرێمی  کوردستان.

لە ساڵیادی یەکەمین بەشداریی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا و لە پەیامێکدا کە ئاراستەی رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانی کردوە، قوباد تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵسوڕاوان و کادرانی
بزوتنەوەکە، گەشبینیی خۆی خەستوەتەڕو کە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتودا بە هەماهەنگیی زیاتر بتوانرێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان بەدی بهێنرێت.


دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاک عومەری سەید
عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم و لەرێگەی بەڕێزیشتانەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەڵسوڕاوان و كادر و جەماوەری بزوتنەوەکەتان دەکەم، هیوادارم لە ماوەی چوار ساڵی داهاتودا بە پاڵپشتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بە هەماهەنگی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکان بتوانین هەنگاوی گەورە لە پێناوی ئەنجامدانی چاکسازی بنێین و حکومڕانییەکی تەندروستتر سەرپێ بخەین بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

لە چەند ساڵی رابردودا دەرکەوت کە بەریەككەوتنی توندی سیاسی، نەک تەنها لە قازانجی خەڵک و هیچ لایەکماندا نەبوە، بەڵکو زیانیشی گەیاندووە بە پرۆسەی چاکسازی و بووژانەوەی ئابوری هەرێمی کوردستان، هەربۆیە گەشبینم لە ماوەی چوار ساڵی داهاتودا بە هەماهەنگی زیاتر و بە لێكگەیشتنی هەمو لایەکمان بتوانین دەستکەوتی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان بەدیبهێنن.

لەگەڵ رێزماندا

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
(25/7/2019


هەواڵی زیاتر