وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

28/07/2019

وەفدێكی باڵای  ئێران سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات ‌و پەیوەندی نێوان هەولێر ‌و تاران ‌و دۆخی سیاسی عێراق ‌و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.

لەدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا، وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە تارانەوە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، سەرەتا وەفدەكە سەردانی ئارامگەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایان كرد ، پاشان لەگەڵ وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە.

كۆبونەوەكە تایبەت بو بەبارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق ‌و ناوچەكە هەروەها باسیان لەپەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان كۆماری ئیسلامی ئێران كرد. 

هەردولا تەئكیدیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوانیان كردوە لەبواری بازرگانی ‌و بەرەوپێشچونی سەرجەم بوارەكانی تری نێوان هەردولا.

بڕیار نامیق - سلێمانی


هەواڵی زیاتر