بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی کۆبونەوە
21/08/2019
بزوتنەوەی گۆڕان و
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆدەبنەوەو جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێمی
کوردستان دەکەنەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
دوشەممە، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندێکی یاوەری سەردانی
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن سەڵاحەدین بەهائەدین،
ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامیی و بەرپرسانی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
پەیامنێری (سبەی)
رایگەیاند؛ لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێی هەلومەرجی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و
ناوچەکە دەکرێت و جەخت دەکرێتەوە لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و تەبایی و یەکڕیزیی.
لە کۆبونەوەکەدا
گفتوگۆ لەسەر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كگرتوی ئیسلامی
بەتایبەت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به گشتی كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه
ئه‌ركی لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌دا قورس و هه‌ستیارەدا کار بکرێت بۆ تێپه‌راندنی
ساڵانی پڕ له كێشه و گرفته‌كان و خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان.
بەپێی
راگەیەندراوێکی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتە
لەسەر ئەوەی ده‌بێت لایه‌نه‌كان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه رۆڵ و ئه‌ركی سه‌ره‌كی
خۆیان به جێبهێنن و هه‌نگاوی كاریگه‌ر بنێن بۆ چاكسازیی راسته‌قینه و كۆتایهێنان
به نه‌هامه‌تیه‌كان و پێویسته هه‌م یه‌كگرتو وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و هه‌م لایه‌نه‌كانی
به‌شدار له حکومەت رۆڵی ئه‌رێنی له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ببینن وه هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ش
له‌به‌رچاو بگرن
له به‌شێكیدیکەی
کۆبونەوەکەدا تیشكخرایه سه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی ئاشتی
له توركیا، رۆڵی لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان له پێناو به‌ره‌و پێشچونی
پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا به گرنگ زانراو جه‌ختكرایه‌وه كه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كانی
باشور رۆڵی خۆیان ببینن.
سلێمانی/ بڕیار
نامیق