''گۆڕان بەرگەی قورسترین قۆناغی گرتوە''

16/09/2018

سكرتێری جڤاتی نیشتمانی ‌و گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکەنەوە لەوەی گۆڕان بەرگەی قورسترین قۆناغی گۆڕانكاری
سیاسی گرتوە لە هەرێمی كوردستان و ئەم قۆناغانەی ئێستاش بۆ گۆڕان ئاسانەو دەتوانێت
بە پشتیوانی خەڵك تێیپەڕێنێت.

جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتمانی
لە کۆبونەوەی لەگەڵ هەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانی پارێزگای هەڵەبجە لە بانگەشەی سەرخستنی لیستی (148)ی
گۆڕان رایگەیاند؛ دەسەڵات هەنگاو نەماوە بۆ نائومێدكردنی خەڵك و گۆڕان
نەینێت، بەڵام گۆڕان نەفەسی درێژە و بەرگەری هەمو فشارەكان دەگرێت.

چین و توێژەكانی گۆڕانی هەڵەبجەش رایدەگەیەنن:
گۆڕان ئیرادەیەكی بەردەوامەو بەردەوامن لەسەر رێبازەكەی نەوشیروان مستەفا، چونكە
رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دژی گەندەڵكاران بوە.

چێن و توێژە جیاوازەكان بەیەك دەنگ
بانگەشەیان دەست پێكردوە بۆ لیستەكەی گۆڕان و دەڵێن، دەنگ دزین و فشارەكانیان
ساردیان ناكاتەوە و بەردەوامن و بەدەنگەكانیان تۆڵە لە دەسەڵات دەكەنەوە و سەرخستنی
لیستی (148) ئیرادەو خەونی ئەوانە بۆە كۆڵنادەن تا سەركەوتن.


هەواڵی زیاتر