بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبونەوە
29/08/2019
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە ئامانجی تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسیەکانی نێوان هەردولا کۆدەبنەوە.
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیان کرد و لەلایەن عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پیشوازیان لێکرا و کۆبونەوە.
پەیامنێری (سبەی) لە سلێمانی رایگەیاند؛ ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولایە، جگە لەوە تاوتوێی دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی هێنانەکایەی یەکڕیزی و گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سلێمانی/ بڕیار نامیق