گۆڕان و پارتی: پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانین
02/09/2019
کۆبونەوەی وەفدی باڵای پارتی و گۆڕان کۆتایی هات، هەردولا پابەندی خۆیان بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوانیان دوپاتکردەوە و کۆک بون لەسەر ئەوەی سەنگی کورد لە کەرکوک و بەغدا بە هێز بکرێت و حکومەتی هەرێمیش کار بۆ خزمەتکردنی خەڵک بکات.
دوابەدوای کۆبونەوەکە، ئاراس وەلی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی وەفدەکە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی حكومەتی خوجێی
كراوە و لەگەڵ بەشداریی گۆڕان لە حكومەت چۆن بتوانرێت پێکەوە کاربکەین بۆ سهركهوتنی ئهم كابینهیه و سودمەندبونی هاوڵاتیان.
وتیشی :"هیوادارین كۆبونهوهی سێ قۆڵی ئێمه و یهكێتی و پارتی به زوترین كات ئەنجامبدرێت و ببێتە هاندەرێك بۆ بەهێزبونی هەرێم لە بەغدا".
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە، ئاراس وەلی رایگەیاند: لە بارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی کورد بەیەك لیست کرا بۆ ئەوەی بتوانین سەنگ و قورسای كورد لە شارەکە بەهێز بکەین و کورد لە شارەکە بێئومێد نەبێت.
وتیشی :"كەركوك گرنگی خۆی هەیە و هەمو لایەكمان لەسەر ئەوە كۆكین، کە پێکەوە بڕیاربدەین بەشداریی هەڵبژاردنەکە بكەین یان یان، بۆ ئەوەش پێویستە واز لە ململانێ بچوكەكان بهێنین و بەرژەوەندی باڵا و نەتەوەکەمان لە پێش هەمو بەرژەوەندییەکانەوە بێت".
سەبارەت بە پشکەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نوێدا، ئاراس وەلی رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا باسمان لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە حكومەت كە (12%)ە، دانەنانی بەشێكیان گرفتی تەكنیكی بوە، دەستبەکارنەبونی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی گرفتی یاسایی هەبوە پێویستی بە یاسای تایبەت هەیە، پۆستەكانی دیکەش بەشێكیان پەیوەندی بە کاری حكومەت و میلاكات و ئەو بابەتانەوە هەیە و بڕیارە بەمزوانە تەواو بکرێن.
لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئاراس وەلی ریگەیاند: کێشەی کورد لە عێراق كێشەیەكی بەردەوام بوە، بەڵام بۆ چارەسەركردنی پێویستە حكومەت لە رێگەی دروستكردنی دەستەیەكەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات لەسەر پرسی بودجە و كۆی كێشەكانی دیكەی وەك پێشمەرگە و غاز و نەوت و خاك، کە دەبێت چارەسەر بكرێن.
هاوکات، مەحمود محەمەد وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: جگە لە پەیوەندییە دو قۆڵییەكانی نێوان گۆڕان و پارتی ئەو بابەتانەی پەیوەستە بە بەغدا و كەركوك بەتایبەت یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، تێبینیمان لەسەر یاساکە هەیە کە لە ناوەڕۆكەكەی كۆمەڵێك خاڵی تێدایە بە زیانی كوردە.
وتیشی :"چەند بابەتێکی دیکە هەیە پێویستە لە كۆبونەوەیەكی سێقۆڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان تاوتوێ بكرێت، گرنكە مەسەلەی رێككەوتنەكان و جێبەجێكردن و بەركەوتە و پشكەكان یەكلای
بكرێنەوە بۆ ئەوەی لە كۆبونەوەكانی داهاتودا لەو کەشە بچینە دەرەوە و بتوانین بیروڕا بگۆڕینەوە لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی".
وتەبێژی پارتی جەختی کردەوە؛ هەر سێ لایەنە سەرەکییەکە پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوانیانن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش، مەحمود محەمەد رایگەیاند: پارتی هێشتا بڕیاری نەداوە بۆ بەشداریكردن یان نەكردن لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەو بڕیارە دەكەوێتە دوای بڕیاری سیاسی كۆبونەوەی نێوان لایەنەكان کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکەین".