بزوتنەوەى گۆڕان و شاندى هەدەپە کۆبونەوە

11/09/2019

شاندى هەدەپە سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد و لەگەڵ شاندى گۆڕان بە سەرۆکایەتى رێکخەرى گشتى کۆبونەوە.

پاش نیوەرۆی سێشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان بە سەرۆكایەتی سەزایی تەمەللی هاوسەرۆكی هەدەپە، سەردانی مەکۆى سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان-یان كرد و لە لایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندى گۆڕانەوە پێشوازیان لێکرا و دواتر لە کۆبونەیەکدا پەیوەندییەکانى هەردولا و چەند تەوەرێک تاوتوێ کران.

رۆژى شەممە شاندى هەدەپە بە سەرۆکایەتى هاوسەرۆکى پارتەکە بە سەردانێك گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لە شاری ھەولێر و سلێمانی زنجیرەیەك کۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدا.


هەواڵی زیاتر