وێنە؛ یەکەم کۆبونەوەى خانەى راپەڕاندن بەڕێوەچو

17/09/2019

رۆژی دوشەممە یەکەم کۆبونەوەی‌ خانەی‌ راپەڕاندنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی‌ چەند پرسێک و هەنگاونان بۆ خۆڕێکخستنەوە بەڕێوەچو.

پەیامنێری‌ (سبەی‌) رایگەیاند؛ کۆبونەوەی‌ خانەی‌ راپەڕاندنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە مەکۆی‌ سەرەکی‌ و بۆ تاوتوێکردنی‌ چەند پرسێک بەڕێوەچو، لەوانە؛ دانانی‌ ستراتیژی‌ نوێ و دۆخی‌ ناوخۆیی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و شێوازی‌ خۆڕیکخستنەوە، هاوکات گفتوگۆکردن لەبارەی‌ بەرنامەکانی‌ گۆڕان لە حکومەت و پەیوەندی‌ سیاسی‌ بزوتنەوەکە و لایەنە سیاسییەکان.

رۆژی‌ شەممە (2019/9/14)، لە کۆبونەوەی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانیدا بە چاودێری‌ دادوەر و نوسینگەی‌ سلێمانی‌ کۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێراق ئەندامانی‌ نوێی‌ خانەی‌ راپەڕاندن هەڵبژێردران.

عومەر سەید عەلی‌ – رێکخەری‌ گشتی‌
عەدنان عوسمان – سکرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌
جەلال جەوهەر - سکرتێری‌ کاروباری‌ فراکسیۆنەکان
دەرباز محەمەد - سکرتێری‌ کاروباری‌ ژورەکان
شەماڵ عەبدولوەفا - سکرتێری‌ کاروباری‌ باژێرەکان
برزۆ مەجید - سکرتێری‌ کاروباری‌ خەڵک
جەمال حاجی‌ محەمەد - سەرۆکی‌ جڤاتی‌ گشتی‌

پێکهاتە و ئەرکەکانی خانەی راپەڕاندن

یەکەم: رێکخەری گشتی
سەرپەرشتی کۆبونەوەکانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی دەکات.
لە بەردەم جڤاتی نیشتیمانیدا بەرپرسیارە.
لە کاتی ئامادەنەبونیدا، یەکێ لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن رادەسپێرێ بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی.

دوەم: سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی
ئەرکەکانی بریتیە لە، دیاریکردنی کات و شوێن و کارنامەی کۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتیمانی.
تۆمارکردنی کۆنوسی کۆبونەوەکان، تۆمارکردنی بڕیار و راسپاردەکانی و گەیاندنی بە جێگەی پەیوەندیدار.

سێیەم: سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە هەماهەنگی نێوان فراکسیۆنەکان و دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

چوارەم: سکرتێری کاروباری باژێرەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە رێکخستنی پەیوەندی رۆژانەی نێوان باژێڕوان و باژێڕەکان و خانەی راپەڕاندن و وەڵامدانەوەی نامە و پەیام و پرسیارەکانیان.

پێنجەم: سکرتێری کاروباری ژورەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە هەماهەنگی نێوان ژورەکان و خانەی راپەڕاندن و دامەزراوەکانی گۆڕان.

شەشەم: سکرتێری کاروباری خەڵک
ئەرکەکانی بریتیە لە پێشوازیکردنی ئەوانەی رۆژانە سەردانی مەکۆی سەرەکی دەکەن.
گوێگرتن لە پێشنیاز، رەخنە، ئامۆژگاری، سکاڵاکانی خەڵک و گەیاندنی بابەتەکانیان بە جێگەی پەیوەندیدار.

حەوتەم: سەرۆکی جڤاتی گشتی

 

 

سلێمانی‌/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر