گۆڕان و كۆمەڵ جەخت لەسەر كاری پێكەوەیی دەكەنەوە
19/09/2019
وەفدێكی باڵای كۆمەڵی
ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و هەردولا جەختیان لەسەر كاری پێكەوەیی کردەوە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی
گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی، لەلایەن رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنەوە
پێشوازیان لێكرا.
محەمەد حەكیم بەرپرسی
دەستەی كارگێڕیی ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لەبارەی سەردانەکەوە
بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: دۆخی سیاسی و پرسی پەیوەندییەكانی نێوانیان و كاری
هاوبەش و پێكەوەیی تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە
بو.
لای خۆیەوە دەرباز
محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند: پێشتریش لەگەڵ كۆمەڵی
ئیسلامی كاری پێكەوەیی هاوبەشیان هەبوە، بەڵام ئێستا جیاواز لە جاران دەیانەوێت یەك
هەڵوێست بن لەسەر ئاستی پرسە سیاسییەكان و بەتایبەت فراكسیۆنەكانیان هەماهەنگی زیاتر
بكەن لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
سلێمانی/ بڕیار
نامیق