کۆبونەوەى خانەى راپەڕاندن و هەڵسوڕاوانى گۆڕان دەستیپێکرد

21/09/2019

کۆبونەوەى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسوڕاوان دەستى پێکرد.

ئەمڕۆ شەممە، کۆبونەوەى خانەى راپەڕاندن و هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەکە لە هۆڵی زەرگەتە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان دەستى پێکرد.

پەیامنێرى (سبەى) رایگەیاند؛ ئامانج لە کۆبونەوەکە رونکردنەوەى چۆنیەتى خۆنوێکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن و گەیاندنى پەیامى نوێى بزوتنەوەى گۆڕان و گوێگرتنە لە هەڵسوڕاوانى گۆڕان.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ ژمارەیەکى بەرچاوى گۆڕانخوازان لە شار و شارۆچکەکانەوە بەشدارییان لە کۆبونەوەکەدا کردوە.


هەواڵی زیاتر