خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە هەولێر کۆدەبنەوە
25/09/2019
بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان، خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سنوری پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە.
بڕیارە رۆژی شەممە (28/9/2019)، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە هەولێر کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام بدەن.
ئامانجی کۆبونەوەکە گەیاندنی پەیامی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان و ستراتیژی کارکردنی دو ساڵی داهاتوی بزوتنەوەکە و ئاڵوگۆڕکردنی بۆچونەکانە.
لەماوەی رابردوشدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە لە سلێمانی و دهۆک کۆبونەوە.