لایەنە سیاسییەکان لەسەر یەک لیستى و ناوى لیستە کوردیەکە رێککەوتن

28/09/2019

لایەنە سیاسییەکان لە کۆبونەوەکەى شارى هەولێر لەسەر یەکلیستى و ناوى ئەو لیستە کوردیە رێککەوتن کە بڕیارە لایەنە کوردییەکان بەشدارى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقى پێ بکەن.

پەیامنێرى (سبەى) لە هەولێر رایگەیاند؛ لیستەکە ناوى (هاوپەیمانى کوردستانى) دەبێت و هەر لەو بارەیەوە عەبدولستار مەجید بە (سبەى) راگەیاند؛ لایەنە بەشدارەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەى ناوى ئەو لیستە (هاوپەیمانى کوردستانى) بێت و لیژنە هونەرییەکان لە ژور و دەزگاى هەڵبژاردنەکانى حیزبەکان کۆ دەبنەوە بۆ دانانى لۆگۆیەک بۆ ئەم لیستە و رەنگەکەى هەروەها راسپاردنى کەسێک کە کارەکانى رایى بکات، "بەڵام هێشتا رێککەوتن لەسەر سەرۆکى لیستەکە ماوە و لە کۆبونەوەى داهاتودا یەکلایى دەکرێتەوە".

وتیشى :"ئەمڕۆ رێکارە هونەرییەکان لەلایەن نوینەرى ژور و دەزگاى هەڵبژاردنەکانى حیزبەکانەوە دیاریدەکرێت و لە کۆبونەوەى داهاتودا پێشنیازەکان لەسەر ناوى سەرۆکى لیستەکە لە کام حیزب بێت وە لۆگۆ و رەنگى لۆگۆکە چۆن بێت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت".

هاوکات لە بەلاغى کۆتایى کۆبونەوەکەدا هاتوە؛ بڕیاردرا کە بە یەک لیست لەژێر ناوى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى بەشدارى هەڵبژاردنەکە بکەین لە (کەرکوکـ،موسڵ، دیالە و سەڵاحەدین).

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە بەشدارانى کۆبونەوەکە تەئکیدیان کردەوە لەسەر ئاساییکردنەوەى بارودۆخى ناوچە کێشە لەسەرەکان لەپێش هەڵبژاردنەکان.

هەولێر/ بڕیار نامیق

دەقى بەلاغەکە:


هەواڵی زیاتر