کۆبونەوەی خانەی راپەڕاندن و هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە هەولێر دەستیپێکرد
28/09/2019
وەک بڕیاربو، دوانیوەڕۆی
ئەمڕۆ شەممە، کۆبونەوەی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەگەڵ
هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر دەستی پێکرد.
کۆبونەوەکە بۆ گەیاندنی
پەیامی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان و خانەی راپەڕاندنە بە هەڵسوڕاوانی سنوری پارێزگای هەولێر.
تەوەرێکی دیکەی
کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کارنامە و پلانی داهاتوی بزوتنەوەکە و خانەی راپەڕاندن
و هەروەها ناساندنی ئەرک و کارەکانی خانەی راپەڕاندن بە هەڵسوڕاوانی گۆڕان.
بڕیارە رێکخەری
گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن سەردانی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بکەن بە مەبەستی
گفتوگۆکردن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە و دواتریش کۆبونەوەی دیکە لەگەڵ مەکۆ و
رایەڵەکان و ئەو هەڵسوڕاوانە دەکەن کە سەرنج و رەخنە و تێبینییان هەیە لەسەر ئەو
پرسانەی پەیوەستن بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە.
لەماوەی
رابردوشدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی
بزوتنەوەکە لە سلێمانی و دهۆک کۆبونەوە. هەولێر/ بڕیار نامیق