کەناڵى (کەى ئێن ئێن) دادەخرێت

28/09/2019

کەناڵى (کەى ئێن ئێن) کۆتایى بە پەخشى خۆى دەهێنێت و دادەخرێت.

بڕیارە سەعات (8:00)ى ئه‌مشه‌و (26له‌سه‌ر 27ی 9ی 2019) كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی  (KNN)،وەک یەکێک لە دامەزراوە میدیاییەکانى کۆمپانیاى وشە، پاش  (10) ساڵ و (9) مانگ، كۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ده‌هێنێت.

ئیدارەى (KNN)  كۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ده‌هێنێت و له‌ په‌یامێكدا سوپاسی ‌خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه‌ له‌چه‌ند ساڵی رابردودا بینه‌ر و هاوکاری بون.

هاوکات لە کۆبونەوەیەکدا به‌ ئاماده‌بونی فازیل نه‌جیب، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای وشه‌ و كورده‌ حه‌سه‌ن جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی  (KNN)، دیدی نوێ و پێگه‌ی میدیای كوردی تاوتوێ كرا و بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ سه‌رجه‌م ستافی كه‌ناڵه‌كه‌ راگه‌یاندرا.

رۆژى (2008/12/20) كەناڵی تۆڕى هەواڵى کوردى (KNN)  وەك یەکەمین كەناڵی تایبەتمەند بە هەواڵ‌ و سیاسەت و رەخنەگر دەستی بە كاركردن و پەخش كرد، بەبۆچونی بەشێكی زۆری چاودێران ئەو کەناڵەى کۆمپانیاى وشە لەماوەی (10) ساڵی رابردودا داهێنانێكی گەورەبوە لەبواری رۆژنامەگەریی كوردی، كاریگەریی تەواویشی هەبوە لە گەیاندنی زانیاری‌ و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان‌ و ئاشناكردنیان بە ئەرك‌ و مافەكانیان.


هەواڵی زیاتر