کۆنسوڵی کەنەدا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
02/10/2019
کۆنسوڵی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.
رۆژی دوشەممە، ئاشلی دورێک، کۆنسوڵی گشتی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی بە بۆنەی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی.
عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی کرد لە کۆنسوڵی گشتی کەنەدا و لە کۆبونەوەیەکدا هەردولا بە بۆنەی هەڵبژاردنیان و دەست بەکاربونیانەوە پیرۆزباییان لە یەکتر کرد، پاشان گفتوگۆیان کرد دەربارەی دۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی کەنەدا هیوای خواست هەرچی زوە هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای گفتوگۆ کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن.
سلێمانی/ بڕیار نامیق