کۆبونەوەى بەرفراوانى خانەى راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانى سنورى رانیە و پشدەر بەڕێوەچو

06/10/2019

کۆبونەوەى بەرفراوانى رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانى سنورى رانیە و پشدەر بەڕێوەدەچێت.

لە چوارچێوەى ئەو زنجیرە کۆبونەوە جەماوەریەى خانەى نوێى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان ئەنجامى دەدات، لە هۆڵى (دڵان) لە چوارقوڕنە کۆبونەوەى خانەى راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانى سنورى رانیە و پشدەر بەڕێوەدەچێت بە مەبەستى گەیاندنى پەیام و ستراتیژى نوێى بزوتنەوەى گۆڕان.

خانەى راپەڕاندن لەو کۆبونەوانەدا ستراتیژى نوێى و پەیامى خۆنوێکردنەوە و ئامادەکارى بۆ بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى دەگەیەنێتە هەڵسوڕاوان و گوێ لە بۆچون و تیبینیەکان دەگرێت بە ئامانجى دروستکردنى هەماهەنگى زیاتر و خزمەتکردن بە پڕۆسەى گۆڕانکارى و چاکسازى و چەسپاندنى عەدالەتى کۆمەڵایەتى و پەیامەکانى بزوتنەوەى گۆڕان.


ئا/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر