رێکخەری گشتی و خانەى راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی چەمچەماڵ کۆدەبنەوە

08/10/2019

رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن سەردانى چەمچەماڵ دەکەن و لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانى سنورى قەزاکە کۆدەبنەوە.

بڕیارە سەعات (3:00)ى دوانیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن لە هۆڵى کۆبونەوەکانى مەکۆى چەمچەماڵ، لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانى سنورى قەزاکە کۆببنەوە.

کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕوى بەرنامە و کارى سەرکردایەتى نوێى بزوتنەوەى گۆڕان بە تایبەت پرسى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و بەستنى دوەمین کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەکە.


هەواڵی زیاتر